به‌ڵگه‌فیلمی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی نیپاڵ نمایش کرا

به‌ڵگه‌فیلمی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی نیپاڵ نمایش کرا
2023-04-30T10:36:50+00:00
مەنسوور جیهانی ـ بەڵگەفیلمی کوردی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" لە دەرهێنانی "فەرید ئیلهامی" سه‌باره‌ت به مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی ته‌نبوور، له به‌شی پێشبڕكیی "سینه‌مای جیهان" له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی که‌لتووری "نیپاڵ" نمایش کرا.

بەڵگەفیلمی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" Minstrels of the Sacrel Mountoin لە دەرهێنانی هونه‌رمه‌ندی کورد "فەرید ئیلهامی" سه‌باره‌ت به مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی ته‌نبوور، له نوێترین و سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكیی "سینه‌مای جیهان" له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی که‌لتووری "نیپاڵ" له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می وڵاتانی هۆڵه‌ندا، ئه‌مه‌ریکا، فیلیپین، به‌ریتانیا، فه‌ڕ‌‌‌ه‌نسا، هیندستان، چین و ئه‌ڵمانیا نمایش کرا.

Shafaq Live
Shafaq Live