براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" له وڵاتی سویسڕا ناسێندران
مەنسوور جیهانی ـ براوه‌کان و هه‌ڵبژێردراوانی حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" Locarno به فیلمی سینه‌مایی "دوو وه‌رز، دوو نامۆ" له ده‌رهێنانی "شو میاکه" له ژاپۆن خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین"ی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆکاڕنۆ" Locarno له شاری لۆکاڕنۆ له وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو و براوه‌کان و هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شی پێشبڕکێی "فیلمسازانی ئێستاکه"، به‌شی پێشبڕکێی خه‌ڵاتی "لێتێربۆکسد پیاتزا گراندێ" Letterboxd Piazza Grande، به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی"، به‌شی پێشبڕکێی Concorso Corti d'Autore، به‌شی پێشبڕکێی Fuori Concorso، به‌شی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "هه‌فته‌ی ڕخنه‌گران" Semaine de la critique ناسێندران و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین" Pardo d’Oro باشترین فیلم، خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک خه‌ڵاتی دیکه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرنگ و پله‌یه‌که‌ی سینه‌مای جیهانیان پێبه‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی Concorso Internazionale له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" که بریتی بوون له: "ڕیتی پان" Rithy Panh ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له ولاتی کامبۆج ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "جۆسلین باڕنێز" Joslyn Barnes به‌رهه‌مهێنه‌ر و نووسه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو "ئۆرسینا لاردی" Ursina Lardi ئه‌کته‌ر له وڵاتی سویسڕا، "کاڕلۆس ڕێگاداس" Carlos Reygadas ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی مه‌کزیک و هه‌روه‌ها خاتوو "ڕێنێ سووتێندیک" Renée Soutendijk ئه‌کته‌ر له ولاتی هۆڵه‌ندا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین"
فیلمی سینه‌مایی "دوو وه‌رز، دوو نامۆ" Two Seasons, Two Strangers له ده‌رهێنانی "شو میاکه" Sho Miyake له وڵاتی ژاپۆن، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "پڵینگی زێڕین" Pardo d’Oro باشترین فیلمی ئه‌م ڕووداوه گرنگ و پله‌یه‌که‌ی سینه‌مای جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی "شه‌یتانۆکه‌ی سپی" White Snail له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی خاتوو "ئێلسا کرێمسێر" Elsa Kremser و "لێڤین پیتێر" Levin Peter به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م خوله له فێستیڤاڵ به "عه‌باس فازل" Abbas Fahdel بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "چیرۆکه‌کانی نیشتمانی زامدار" Tales of the Wounded Land له وڵاتی لوبنان به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریی له‌م به‌شه‌دا به خاتوو "مانۆئێلا ماڕتێلی" Manuela Martelli و خاتوو "ئانا ماریا ڤیسێلچیچ" Ana Marija Veselčić ئه‌كته‌رانی فیلمی سینه‌مایی "خودا یارمه‌تی نادات" God Will Not Help له ده‌رهێنانی "هانا جۆچیچ" Hana Jušić بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی کڕۆواسیا، ئیتاڵیا، ڕۆمانیا، یۆنان، فه‌ڕه‌نسا و ئسلۆڤێنیا به‌خشرا.
هه‌روه‌ها خاتوو "ماریا ئیمبڕۆ" Marya Imbro و "میکائیل" Mikhail Senkov بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "شه‌یتانۆکه‌ی سپی" White Snail بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریان پێبه‌خشرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڵای ویشک" Dry Leaf له ده‌رهێنانی "ئێلێکساندێر کۆریدزێ" Alexandre Koberidze بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و جۆرجیا له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیان لێ‌گیرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمسازانی ئێستاکه"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمسازانی ئێستاکه" Concorso Cineasti del Presente که به یه‌که‌مین و دووهه‌مین فیلمی بڵیندی خۆیان له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده‌ن، بریتی بوون له: خاتوو "ئه‌سمه‌ره ئابیگیل" Asmara Abigail ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئه‌ندونیزیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "لا فڕانسیس هۆی" La Frances Hui به‌رپرسی فیلم له MoMA و سه‌رۆکی هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌رانی نوێی/ فیلمه نوێیه‌کان له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها خاتوو "کانی کۆسڕۆتی" Kani Kusruti ئه‌کته‌ر له وڵاتی هیندستان؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین"
فیلمی سینه‌مایی "قژ، لاپه‌ڕ، ئاو ..." Hair, Paper, Water... له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "نیکۆلاس گڕۆکس"Nicolas Graux و "تڕۆنگ مین کۆئی" Trương Minh Quý بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی به‌لژیکا و نه‌مسا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "پڵینگی زێڕین" Pardo d’Oro باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری تازه‌ده‌رکه‌وتوو
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری تازه‌ده‌رکه‌وتووی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ، به خاتوو "سیسیلیا کانگ" Cecilia Kang بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "کوڕیی گه‌وره‌تر" (Elder Son) Hijo mayor بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی ئاڕژانتین و فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانیش به فیلمی سینه‌مایی "خۆشه‌ویستم" (Sweetheart) Gioia mia له ده‌رهێنانی خاتوو "ماڕگاریتا ئێسپامپیناتۆ" Margherita Spampinato له وڵاتی ئیتاڵیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریی له‌م به‌شه‌دا به خاتوو "ئاڕۆرا کواترۆچی" بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی سینه‌مایی "خۆشه‌ویستم" Gioia mia له ده‌رهێنانی خاتوو "ماڕگاریتا ئێسپامپیناتۆ" پیشکه‌ش کرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
"لۆڤان گێلباخیاتی" Levan Gelbakhiani بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "پێش هه‌تاو بگره" Don't Let the Sun له ده‌رهێنانی "ژاکلین زۆند" Jacqueline Zünd بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی سویسڕا و ئیتاڵیا له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزی لێ‌گیرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی" Pardi di domani له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا که بریتی بوون له: خاتوو "جیهان ئهلتههری" Jihan El Tahri فیلمساز، به‌رهه‌مهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له وڵاتانی میسر و فه‌ڕه‌نسا، "لێمۆهانگ مووسا" Lemohang Mosese فیلمساز و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له وڵاتی لێسۆتۆ و هه‌روه‌ها خاتوو "سارا سێرایکۆ" Sara Serraiocco ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین"
کورته فیلمی "به‌ره‌و گهردهنێکی زۆر ڕێک" A Very Straight Neck له ده‌رهێنانی "نێئۆ سۆرا " Neo Sora بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی ژاپۆن و چین؛ خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین" Pardo d’Oro باشترین کورته فیلمی داهێنه‌ریی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا.
باشترین کورته فیلمی نێوده‌وڵه‌تی
کورته فیلمی "کهڤتار" Hyena له ده‌رهێنانی "ئاڵتای ئۆلان یانگ" Altay Ulan Yang له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا؛ خه‌ڵاتی "پڵینگی زێڕین" Pardo d’Oro باشترین کورته فیلمی نێوده‌وڵه‌تی له به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی" به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی Pardino d’Argento
کورته فیلمی "هێشتا له کاتی په‌خش" Still Playing له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د مێسباح" Mohamed Mesbah له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، خه‌ڵاتی Pardino d’Argento له به‌شی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م خوله له فێستیڤاڵ به کورته فیلمی "په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی" Primera enseñanza له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "ئاریا سانچێز" Aria Sánchez و "مارینا میرا" Marina Meira بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی کوبا، ئیسپانیا و بڕازیل به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم
هه‌روه‌ها کورته فیلمی "کۆر له چاو" Blind, ins Auge له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "عاتیفه خه‌یرئابادی" و "مێهرداد سێپهنیا" بهرههـی هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران و ئه‌ڵمانیا؛ خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی" به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی سپۆنسه‌ریی میدیایی AG
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سپۆنسه‌ریی میدیایی Medien Patent Verwaltung AG به کورته فیلمی "هێز، کات و جێگۆڕکێی" Force Times Displacement له نووسین و ده‌رهێنانی "ئانجێل وۆ" Angel WU له وڵاتی تایوان پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان" له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" که بریتی بوون له: "جیمز هاوکینسۆن" James Hawkinson به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو "جۆدیت لۆ لێڤی" Judith Lou Lévy به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها خاتوو "پاتریشیا مازۆی" Patricia Mazuy ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین "فیلمی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ران"
خه‌ڵاتی باشترین "فیلمی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ران" به فیلمی سینه‌مایی "ماسیخۆره شینه‌که" Blue Heron له ده‌رهێنانی خاتوو "سوفی رۆمڤاری" Sophy Romvari له وڵاتانی که‌نه‌دا و هه‌نگاریا به‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "پاڕدۆ وێرده"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پاڕدۆ وێرده" Pardo Verde له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌یرانی که‌ش و هه‌وا، که بریتی بوون له: "مایکێل ئاڵمێریدا" Michael Almereyda ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو "ماڕتینا پارێنتی" Martina Parenti ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها خاتوو "سێتا تاکۆر" Seta Thakur سه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کان و داهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاکادیمیای سروشتی "وه‌یس"Wyss له وڵاتی سویسڕا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
"پاڕدۆ وێرده"
خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌م به‌شه به فیلمی سینه‌مایی "به‌ره‌و هێلانه‌ی مار" Mare's Nest له ده‌رهێنانی "بێن ریڤێرز" Ben Rivers به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و که‌نه‌دا پیشکه‌ش کرا.
ڕێزلێنانی لێژنه‌ی دادوه‌ران
فیلمی سینه‌مایی "قژ، لاپه‌ڕ، ئاو ..." Hair, Paper, Water... له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "نیکۆلاس گڕۆکس"Nicolas Graux و "تڕۆنگ مین کۆئی" Trương Minh Quý به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌لژیکا و نه‌مسا و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و باشوور" A South Facing Window له ده‌رهێنانی "لخاگۆڤادۆلام پۆرێڤ - ئۆچیر" Lkhagvadulam Purev-Ochir به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و مغۆلستان له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیان لێ‌گیرا.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" ته‌رکیزی له‌سه‌ر سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی جیهانه و دوای فێستیڤاڵه‌کانی کان، ڤێنیز و به‌ڕلیناله؛ به چواره‌مین فێستیڤاڵی گرینگی دنیا دێته ئه‌ژمار که حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی به سه‌رۆکایه‌تی خاتوو "ماجا هۆفمه‌ن" Maja Hoffmann و به‌ڕێوه‌به‌ریی هونه‌ری "جیۆنا نازاڕۆ" Giona A. Nazzaro و به به‌شداری زیاتر له ٢٠٠ فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له ڕۆژانی ٥ تا ١٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢٥ له چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی "نمایشی درگا کراوه‌کان" Open Doors Screenings، به‌شی "مێژووی سینه‌مایی" Histoire du Cinéma، به‌شی "پانۆڕامای سویسڕا" Panorama Suisse و به‌شی "نمایشی منداڵانی لۆکاڕنۆ" Locarno Kids Screenings له شاری لۆکاڕنۆ له وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.locarnofestival.ch/home.html