ئەمڕۆ تۆیۆتا عێراق، لەگەڵ هەموو جیهاندا هەڵسا بە ڕاگەیاندنی لاندکروزەری بەتەواوی نوێی ٢٠٢٢

ئەمڕۆ تۆیۆتا عێراق، لەگەڵ هەموو جیهاندا هەڵسا بە ڕاگەیاندنی لاندکروزەری بەتەواوی نوێی ٢٠٢٢
2021-06-20T09:00:40+00:00

یەکەم مۆدێلی دڵخوازترین ئۆتۆمبێل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ساڵی ١٩٥١ هاتە بەرهەم و دواتر ناوبانگییەکی جیهانی دەرکرد بە توانستە بێهاوتاکەی لەسەر ڕێگا دژوار و ژینگە سەختەکاندا.

بەدرێژایی ٧٠ ساڵەی تەمەنی لاند کروزەر، وەک ئامرازێکی پێویست خزمەتی مرۆڤایەتی و پاڵپشتی لەبژێوی خەڵک کردووە لەشوێنە دوورە دەست و دابڕاوەکاندا و هەروەها لەکاتی کارەساتەکاندا یارمەتی مرۆیی گەیاندووەتە لێقەوماوان، لەڕێگەی ئەزموونێکەوە ژیانی خەڵک دەوڵەمەندکردووە بە شێوەیەک تەنیا لاندکروزەر دەتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات.

بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، سەرۆکی کۆمپانیایی تۆیۆتا عێراق وتی،" ئێمە وەک تۆیۆتا عێراق و تۆیۆتا بە شێوەیەکی گشتی، ئەرکی سەرشانمانە کە دڵنەوایی و سەلامەتی سەرنشینان زیاتر پەرەپیێدەین و ژینگەیەکی پاکو خاوێنتر دەستەبەر بکەین، لە پیناو بەدیهێنانی ئامانجەکانمان لە پەرەپێدان و گەشەسەندنی بەردەوام. هەموو ئەم ئامانجانە لە مۆدێلە نوێیەکەی لاند کروزەر خۆی دەبینێتەوە کە لە یادی ٧٠ ساڵەی بەرهەمهێنانی یەکەمین مۆدێلیدا، نمایش دەکرێت. سوپاسی هەموو بەکارهێنەرانی تۆیۆتا و بەتایبەتی کڕیارانی لاندکروزەر دەکەین بۆ پەرۆشی و پاڵپشتی بەردەوامیان. ئەم مۆدێلە نوێیە، تایبەتمەندی بەرز و گشتگیری تێدایە، دەبێتە مایەیی ڕەزامەندی کڕیارەکانی و خۆڕاگری و سەلامەتی و خۆشگوزەرانییەکی بێوێنەیان پێشکەش دەکات، لەگەڵ چەندین ئەدگار و تەکنەلۆجیای سەردەم."

به ڕێز یوتاکا ئیزاکی – بەڕێوبەری جێبەجێکاری تۆیۆتا عێراق ڕایگەیاند: "ئێمه له تۆیۆتا عێراق پابەندی پشتگیریکردنی کڕیارەکانمانین له عێراقدا."

تۆیۆتا لاند کروزەری بەتەواوی نوێ لە بریکارە ڕێپێدراوەکانی تۆیۆتا بەردەستە.

Shafaq Live
Shafaq Live