لە ئیلامی هەژار تا هەژاری کورد

نامدارجابری / ئەمساڵ بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوەچوو. وەک هاوڕێکان ئەم رووداوەمان بە باش زانی و بەشدارییمان کرد.
ماوەی بەڕێوەچوونی پڕۆگرامەکە دوو رۆژ بوو. بۆ کاتی جێبەجێکردن، وتار، بەڕێوەبردنی پانێڵەکان و مۆسیقا پلان بۆ دانرابوو.
رۆژی یەکەم لە دوو بەشدا، بەرنامەکان بە شێوەزاری سۆرانی جێبەجێ کران. رۆژی دووەم، بەرنامەکان بە دوو شێوەزار (سۆرانی و کورمانجی) جێبەجێ کران.
پانێڵەکانیش بە سۆرانی و کورمانجی کۆتاییان پێهات. لەم دوو بەشەی کە باس کران، هەژارتر لە هەژاری کورد، ئیلامی هەژار بوو. چونکە، کەمی و نەبوونی شوێن و ناوی ئیلام لە کەلتوور و زمانی کوردیدا بە تەواوی ئاشکرا بوو.
وەک ئەوەی ئیلام نەک تەنها لە زمان و کەلتووری کوردیدا، بەڵکو لە دروستبوونی مێژووی ئەدەبی کوردیشدا هیچ شوێن و رۆڵێکی نەبێت.
بە دڵنیاییەوە ئەمە یەکەم جار نییە و ئەگەرێش ئەوەی کۆتایی نەبێت کە لە پڕۆگرامەکانی زانکۆی کوردستان ناوی ئیلام پشتگوێ بخرێت. جوانی و شکۆی ئەمشێوە پڕۆگرامەکان لە بەرچاوگرتنی هەموو شێوەزارەکانی کوردییە. بەرپرسانی پڕۆگرامەکە پێویست بوو بۆ جوانی زیاتری پڕۆگرامەکە و پیشاندانی دەوڵەمەندیی زمانی کوردی، پێشکەشکارێکی توانای ئیلامی وەک نوێنەری کوردی باشووری داوەت بکەن. بەداخەوە لە بەشی بەڕێوەبردنی پانێڵەکان، سەرەڕای ئامادەبوونی دکتۆر کەریمی هاوڕێ وەک پێشووتار لە یەکێک لە پانێڵەکان، ناوی ئیلام هەر هەژار ماوە.
بەڵام لە بەشی داورییدا، دەنگی بەرز، هاندان و ستایشە بێسنوورەکانی پێشکەشکارەکان نەک تەنها هەواڵی براوەکانی ناوخۆییان دەدا، بەڵکو خۆشدڵی و کەیفی ناوخۆییەکان و بەرپرسانی پڕۆگرامەکە و نادادپەروەری و نەبوونی ئینسافیان بەرز دەکردەوە. مراعاتکردنی ئینساف لە پڕۆگرامەکە، تەنها لە کەنارەکانی ئەودا دیار بوو، لە ئامادەبوونی دوو کەس کە بە باوەشێکی گەرم و پڕ سۆزەوە دیار بوون. یەکەم، دکتۆر ئیسماعیل مستەفازادە کە بە باوەشێکی پڕ لە "بیان" (دوومانگ نامەی بیان)، بە هەرکەسێک دەگەیشت ژمارەیەک لە گۆڤاری بیان-ی پێشکەش دەکرد. دووەم، جەنابی مەریوان قەرەداغی کە بە بەخشینی کتێبی شیعرەکەی (ئەم بڕینە هەرگیز ساڕێژ نابێ) زۆر کەس خۆشدڵ کرد.
لە کۆتاییدا، ئێمە ماینەوە و ئیلامێک کە لەو پڕۆگرامەدا هەژار ما.