سیاسة

rss

كوردســتانيات

أمـن

مجتـمع

اقتصـاد

عربي ودولي

القسم الفيلي

ريـاضة

منوعـات

فيديو

تقارير وتحليلات

مقـالات

كل الاخبار

لێک ترازان هونەر نیە

Category: وتـار

Date: 2021-06-11T11:29:21+0000
لێک ترازان هونەر نیە

به‌در ئسماعیل شیرۆكی/ ئەگەر تەنیا ئەوەشمان هەبێ خێری خوایە، پۆستێکی نەتەوەیی لە نێوان دەیان و سەدان پۆست و ناوەند و ئیدارەی حزبیدا، بۆ گەڵێک کە سەرکردە و لایەنە سیاسیەکانی نیشتیمان، بەتەنێ لە ناودێڕەکانی پرۆگرامی حزبەکەیان دەبینن، شانسێکی زۆر مەزنە .

لە دوو ساڵی رابردووی پڕ لە بەریەککەوتن و تەنگەژە و بگرەو بەردەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەناسەبڕدا، سەرۆک نێچیروان بارزانی بە هەموو توانایەوە ملی داوەتە بەر ئەو لکەدارە قورسەی، کە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، لە مڵمڵانەی یەکتردا شکاندا، خەریکە لەژێر پێی خۆ و کوردستانی دەبڕنەوە و بە لەخۆ بوردنەوە ئەو نەریتە دیموکراسییەی لەناو کایەی سیاسی کوردی قوڵتر کردەوە، کە دەشێ و زۆر رەوایە، لەیەک نیگەران بوون و بەربەرەکانەی هزری و سیاسی هەبێ، لێ چاڵ لێدان و دیواری بڵند لە نێوان خۆ کێشان و تێکشکاندنی پرەنسیپ و خاڵە هاوبەش و بەها نیشتیمانیاکان بڤەیە و دەچێتە خانەی حەماقەتی سیاسی .

زۆر باشبوو کە دامەزراوەی هەرێم لەو دووساڵە گەرم و وشکەساڵە سیاسیە پڕ توڕەییەدا، بووەتە شوێنێک کە رق و کەف و کۆڵی توڕەیی و گرژیەکان، لە فەزای فێنکی سایکۆلۆژی و لۆژیکی تۆلێرانسی خۆیدا بەتاڵ بکاتەوە و هەرلەوێ قەتیسیان بکات.

لەو دوو ساڵەی رابردووی تەمەنی سەرۆکایەتیی هەرێمدا، ئێمە شاهێدی رەوتار ومەنشێکی سیاسی و ئیداری نوێ بووین، کە لە مێژووی رابردووی سیاسەتکردن لە کوردستان کەمتر بەرچاو کەوتووە .

دانبەخۆداگرتن و بێلایەن مانەوە و روانینی یەکسان بەرابەر بە پرس و کێشە گەرمەکانی نێوان لایەنەکان، ئارامی و دان بەخۆداگرتن، لە هەمبەر هێرش و رەخنەی روشاند و شکۆ شکاندنەکان، دیاردەیەکی ناوازە و جۆرێک لە پەروەردەی سیاسی و فۆڕمێک لە مودیریەتی نوێی سیاسی لە ناو چینی سەرکردایەتی کوردی دەهێنێتە بەرهەم .

بێگومان بێجگە لە پرسە سیاسیە ناوخۆییەکان و بڵند راگرتنی پەیوەندی و دیپلۆماسیەتی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئەو چاوەڕوانیە لە سەرۆکی هەرێم هەیە، کە :

١-پەیوەندیە راستەوخۆکانی لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە فراوانتر بکا و لە نزیکەوە، ئاگاداری کێشە و داواو نیگەرانیەکانی چینەکانی هەژاری کۆمەڵگە بێت .

٢-دەبێ سازوکارێکی پەیوەندی توکمە هەبێ، چونکە بەپێی پێگە و ئەرکە یاساییەکانی، دەبێ ئاگاداری تەواو و روونی لە بارەی رەوشی ژیانی خەڵک . لەبەرچاوگرتنی گەشەی فەرهەنگ و ئەدەب. گرەنتی کردنی هەڵسوڕانی بەردەوامی مەکینەی چاپ و بەرهەمهێنانی هزرو ئەندێشە . خۆشگوزەرانی لاوان . ئاستی زانستی زانکۆ و پەروەردە. وەرزش. ژینگە و هەوا . مەترسی گۆڕانی دیمۆگرافی لە ڕێی فرۆشتنی خانووبەرە و وزەوی و زار بە بیانیان . مەترسی گۆڕانی سیستەمی ئابوری و بازاڕی کوردستان لە نیشتیمانیەوە بۆ سەرمایەداری، کە تەنیا لە خزمەتی سەرمایەدارانە و چینی هەژاری فەرامۆش کردووە. ئەوەو بە دەیان چەمک و فاکت و سێکتەری دیکەی کۆمەڵایەتی ژیانەوەری کوردستان، کە چاوەڕوان دەکرێ و دەبێ سەرۆک خاوەنداریان لێ بکات .

گەرچی لەو بەری دیکەدا، سەرۆک نێچیروان بارزانی ئەوەی لەیاد نەکردووە، کە خۆی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لەو پلەیەشدا جوانترین خزمەتی ئەو دروشمەی کردووە، کە پارتیەکان دەڵێن، پارتیمان پارتی دایکە، بۆیە رەوتاری نێچیروان بارزانی ئەوەی سەڵماند، کە پارتی دایک دەبێ دڵی فراوان وگەورە و لە خۆ بوردە بێ و خزمەتی هەموو رۆڵەکانی نەتەوەی بکا، گەرچی رۆڵەکان سەرەڕۆ و لاسار و گۆێڕایەلیش نەبن .

related

کوردی ناوەند گەرا و شیعەی جیاوازیخواز

Date: 2021-01-16 15:14:27
کوردی ناوەند گەرا و شیعەی جیاوازیخواز